گیسک و کاوڕی سەربانی
گیای دەقرتاند بە ددانی
کاوڕ: بەرخی تەمەن دوو ساڵ و نیو (فەرهەنگی شێخانی) گیسک و کاوڕی سەربانێ، مەبەست لە مقەستی بەرگ بڕینە کە بە کاوڕ چووێنراوە، چونکە کاوڕ هەموو سەوزایی دەخوا و هیچ ناهێڵێت، مقەستیش هەموو بەرگێک دەبڕێت و هیچ ناهێڵێت، گیای دەقرتێنێ بە ددان، واتە: چۆن بزن گیا دەقرتێنێ، مقەستیش کاڵا دەبڕێ. وەڵام (مقەست) . [1]