ناونیشانی بابەت: مامۆستا عەلی پەڕڵەمان و هەڵوێستێکی باڵا
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
مامۆستا عەلی پەڕڵەمان ، ڕووناکبیرێکی بە هەڵوێستی دیار ..... خاوەن مەعریفەی قوڵی خاکی گەرمیان ، پەروەردەی دایک و باوکێکی زەحمەت کێشی، شارە بێ نازەکەی کفری .
ئه و باوک و دایکە بە هەڵوێستەی ، لە پێناوی کوڕەکانیان ، ئەشکەنجە و تاڵاوی زیندانەکانیان چەشت ، دەیان زەمەنی ئاڵۆزیان ، لە یادەوەری مەرگەساتەکانی زیندان دا، تۆمار کرد.
ئەم مامۆستایە ، قاڵ بووی تاڵی و دژواری ونەهامەتیەکانی ژیانی سەردەمی شار.بە ئەمن وئیستیخبارات وجاسوس و خائین تەنراو ...سەردەمی شاخی پێشمەرگایەتی .... کادرێکی پێشکەوتوی ، خاوەن بڕیاری جەریئی لۆژیکانە ، فەرهەنگێک لە ئەزمونی زمان وشەو... چیرۆک و سەرگورشتە... نوکتەو....یادەوەری... کفری وگەرمیان و...سەراپا نیشتمان ........
خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵاین ......پڕاو پڕ لە ڕاستگۆیی ...دەست و داوێن پاکی ... هەموو تەمەنی دژی درۆ و... فێڵ و....پێچ و پەناو....پاشقول و... سیناریۆ بوو ....گەرهەر دیاردەیەکی نابەجێ و ناشایسته و ....ناڕەواو ......غەدری لە هەر کەس بدیایە ، وەک بورکانێکی بەهای شکۆمەندی ڕووبە ڕووی دەبوەوە.... . ئه و ناهەقی وناڕەوایەی لە هیچ کەس ..... .....لە هەر پله و پایە و پۆستێک بوایە ، قبوڵ نە دەکرد.
ساڵی 1984 جەنگی عێراق –ئێران بەردەوام بوو ، گفتوگۆ لە نێوان شۆڕش ودەوڵەتی عێراق لە ئارادابوو ، لە گوندی تازەدێ ی نزیک کەلار بە ئینتیداب ، مامۆستا بووم ، ژیانێکی زۆر قورس و دژوارم هەبوو، له و ێ یەکترمان ناسی ، ئەوکاتە پرۆژەی گۆڤاری گەرمیان -م ڕووبە ڕووی کردەوە .
لەلایەن ( ساڵح هەلاج ، فاتیح سەلام ، مهاباد قەرەداغی، عومەرفارس ، عەبدوللا کەریم ) ەوە ، ئامادە کرابوو، بۆچاپ و بڵاوکردنەوە ی گۆڤارێکی ئەدەبی ، بە ناوی گەرمیان ، مامۆستا عەلی ئاماژەی بەوەکرد :
-توانای ئێمە ، وە ک تیپی51 ی گەرمیان دیاری کراوە ، بەڵام ئامادەی هەموو هاوکاریە کم ، بۆ ئەوەی بزوتنەوەیەکی ئەدەبی بەرگری، له باوەنوورو کەلارو سەرقەڵاو کفری وسەراپا گەرمیان بەگشتی سەرهەڵبدات ، بەپێی ئەوپرۆژەیەی ئێوە دیاریتان کردووە ...... کاری بۆدەکەن .
دوای چەند مانگێک ڕووم کردە گوندی جافەران ی قەرەداخ ......دواتر شاخ .....بۆجاری دووەم مامۆستا عەلی م لە بەردەم مزگەوتەکەی گوندی هەڵەدن بینی ، بەشداری گرتنی زنجیرە چیا ی دابان ...هەلاج ...چەرماوەند ... مقەرسریەی شەدەڵە ومقە ڕفەوجی هۆمەرقەوم-یان کردبوو .
خەمێکی قوڵ ، بەروخسای مامۆستا عەلی یەوە ، دیاربوو، دوو پێشمەرگەی برا، بەناوی ( ئیسماعیل عەبدولحەمەد وئەیوب عەبدولحەمەد) لەتیپی 51ی گەرمیان ، لە گەرمیانەوە، بەپێی خۆیان بە چەند قوناغ ڕێگای دوور، بە ناورەبایەوسەربازگەی سوپای عێراق و جاش و جاسوس و کەمین دا، گەیشتبونە هەڵەدن
شەوی 14- 15 / 2 / 1985 لە سەعاتی سفردا ، ئسماعیل یان لە کاتی هەڵمەت ، بۆ سەررەبایەک دەپێکرێ w دوا هەناسە دەسپێرێ، بە درێژایی ئه و شەوە پێشمەرگەکان لە ناو بەفر ، لە سەر شاخ نەنوست بوون ، دوای تۆمارکردنی داستانەکە ، پێشمەرگەکان لە ناو مزگەوتەکەی هەڵەدن نوستن ، خه و لە چاوانی مامۆستا عەلی تۆرابوو ، بە بڕیاری ملازم عومەر لێپرسراوی مەرکتەبی عەسکەری، دەبوایە تیپی 51ی گەرمیان و تیپەکانی مەڵبەندی یەک و دوو ، لە بەر ئەگەری هێرشی سوپای عێراق بۆ دابان ..هەلاج ..چەرماوەند بمێننەوه و نەگەڕێنەوە ، مامۆستا عەلی لە خەمی ئەوەدا بوو ، دوای تاوێکی تر...ئەیوب ی برای شەهیدو چەند پێشمەرگەیەک.، چۆن بە کام ڕێگادا؟، تەرمی شەهید ئیسماعیل بگەیەننە وە گەرمیان و نەکەونە بۆسەی هیزەکانی سوپای عێراق و جاش. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرجاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=