داری هەڵاوێ سەی حیز بۆخۆی ڕادەکا.
کەسە خراپەکارەکان کاتێک ڕەفتارێکی نەشیاو و نەگونجاو ئەنجامدەدەن، دەپەشۆکێن و شپرزە دەبن، دەردەکەوێ کە کاری خراپەیان ئەنجامداوە. پەندەکە بە کەسێکی شپرزە دەوترێت کە گومانی شتی خراپی لێبکرێت کە ئەنجامی دابێت، شپرزەییەکەی نیشانەی ئەنجامدانی کاری خراپەیەتی. [1]