دایکی کوڕانە، قسەی لە بانە.
پێشوان دەڵێن: پیاوێک لەیەک کاتدا دوو هاوژینی هەبوو، هاوژینێکیان کوڕی زۆر بوو، هاوژینەکەی تریان کچی زۆر بوو، بەردەوام پیاوەکە گوێی بۆ هەردووکیان دەگرت، بەڵام بەقسەی ئەو هاوژینەی دەکرد کە کوڕی زۆر بوو، پەندەکە واتە: کێ خاوەنی هێز بێت، قسەی لەپێشە.[1]