دەردێکی پێکرد، با بە دەواری شڕی نەکرد.
دەرد: نەخۆشی سەخت. دەوار: ڕەشماڵ یان تاوڵ مەبەست لە ماڵی کۆچەریی کوردە. دەوارنیشینان لە کوێستانەکان دەوار هەڵدەدەن، کاتی ڕەشەبا و باوببۆرانی بەهاران، دۆخیان خراپ دەبێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە بەتوندنی تۆڵە لە دوژمنەکەی بکاتەوە، بە دەردێکی بەرێت کە چاوەڕێی نەکات. [1]
کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد
سەرما بە هەتیو با بە دەواری شڕی ناکا
شێخ ڕەزای تاڵەبانی