دەڵیی خەنجەری دەبانە و لە کالانی کێشراوە.
خەنجەری دەبان: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، پێکدێت لە تیغێکی دەمپانی نووک تیژ و مشتوویەک کە لە شاخی ئاژەڵی کێویی درووستدەکرێت، لە جەنگدا بەکاردێت، کالان: مەبەست لە کیفی خەنجەرە، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی ئازا و چاپووک و بوێرە لە جەنگدا.[1]