دەڵێی گۆلکەسۆرە، پێی لێنایە.
گۆلک: گوێرەکە. سۆر: سوور، لای شوانکارەی کورد، گۆلکی سوور زۆر بەهادار نییە. لە کوردەواردا هەندێک کەس هەن بەدەستوبرد و کردەن، هەندێک کەسیش هەن، لە کار و کردەوەیاندا خاون و ئیش بە دەستیانەوە ناڕوات. پەندەکە مەبەستی لە کەسی خاوخلیچک و بێزارە کە بەگۆلکی سوور چووێنراوە.[1]