دەنگی دەهۆڵ هات، پیرێژن بە کەچەسۆڵی ڕانەدەگەیشت.
دەهۆڵ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە پێستدارە، لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا بەتایبەتیی لەکاتی هەڵپەڕکێدا دەژەنرێت، سۆڵ: تەنراوێکی سپی سفتی قایمە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کوردەواردا ژنانی بەتەمەن و سەرسپی، لەکاتی چوونیان بۆ ئاهەنگ، سەرپۆشی سپی دەدەن بەسەریاندا، پەندەکە واتە کاتێک شایی و لۆغان دەکرێت، کەسی بەتەمەن و پیریش ئارەزووی دەکەن و دەچن. [1]