دەهۆڵ بۆ کەرێ لێبدەی، گوێی دەلەقێنێ.
دەهۆڵ: ئامێرێکی مووزیکیی پێستداریی کەلەپووری کوردییە، لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا بە دار دەژەندرێت، دەهۆڵ لەکاتی ژەندندا دەنگی گەورەیە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی نەزان و بێ گوێیە، هەر چەندە خۆت ماندووبکەیت و ئامۆژگاری بکەیت، هیچ ناچێت بە گوێیدا و کورد وتەنی قسە وەرناگرێت. [1]