ناونیشانی پەڕتووک: کۆباسێک لەسەر #سەیید تاهێری هاشمی# ، (پاتکردنەوە لە شیعرەکانی #هەوارگەی دڵان# بە نموونە).
ناوی نووسەر: هاوژین مەحموود کەریم عەبدوڵڵا
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی.
ساڵی چاپ: 2023
ئەم توێژینەوەیە، ناونیشانی (کۆباسێک لەسەر سەیید تاهیری هاشمی) ، پاتکردنەوە لە شیعرەکانی هەوارگەی داڵن بە نموونە. بۆ تەرخانکراوە، یەکێکە لە بابەتە گرینگەکانی بواری ئەدەب و کە لقێکی زانستی ئەدەبى دادەنرێت.
ئاماژە بە دیاردەى ڕەوانبێژى لە شیعردا دەکات، بە تایبەتیی ئەو شیعرانەی دیاردەی پاتکردنەوەی تیدا بەکارهاتوون.
توێژینەوەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم تەرخان کراوە بۆخستنەڕووی ئەو بابەتانەی کە پەیوەستە بەتیۆڕیەکەوە، کە تایبەتە بە ژیاننامەی شاعیر و ئەو پەیامانەی کە شیعرەکاندا بەکاریهێناوە، بەوردی باس لە پەیامی نێو دەقە ئەدەبیەکانی شاعیر کراون. [1]