دەو دەخوا و چاو دەبینێ.
دەو: مەبەست لە زمانی گفتگۆ و قسەکردنە. مرۆڤ دەتوانێت بەگوفتارەکانی ڕێنوێنی خەڵکی بکات بۆ کاری باشە، بە پێچەوانەشەوە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک گەر لە دۆخێکی کۆمەڵایەتیدا، بەقازانجی دوولایەنی دژبەیەک قسەیەکی باش بکات و ئاگری نێوانیان دامرکێنێتەوە، چاوی کەسانی دەوروبەر دەیبینن و گەواهی باشەی بۆ دەدەن. [1]