دەوی خۆتی تیا پیس مەکە.
دەو: مەبەست لە زمانی گفتگۆ و قسەکردنە. لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە ڕەفتاری خراپ ئەنجامدەدەن، هەر چەندە ئامۆژگاری بکرێن، کەڵکی نابێ و شوێن ناگرێت. چونکە ئەو کەسانە قسە وەرناگرن. پەندەکە مەبەست لە باسکردنی ڕەفتاری خراپی ناکەسێکە بە ئامادەیی خۆی. [1]