دنیا هەمووی بسووتێ، دەسکە پووشێکی تۆی تیانییە.
زۆر مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا بە پڕۆسەی پەروەردەی ناتەندرووستدا تێپەڕیوە، بۆیە ئەو جۆرە مرۆڤانە نائارامن و ئارەزووی پشێویی و کێشە درووستکردن دەکەن. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە خەریکی نانەوەی ئاژەوە و فیتنەبێت، خەڵکی بدات بەیەکدا و خۆی وەک بەزەکی بانان بۆی دەرچێت.[1]