هەزار فاتیحا بە موچەیەک حەڵوا نابێ.
موچە: بەشێک لە شتێک، فاتیحا: چەند وێردێکە لە ماتەمینی مردوودا دەخوێندرێت، حەڵوا: خواردنێکی کەلەپووریی کوردییە، لە ئارد و ڕۆن و شەکر یان دۆشاو درووست دەکرێت، واتە: کەسێک کە مردبێت، هەزار قسەی باش گوناحەکانی کەم ناکاتەوە، یان مەبەست لەوەیە هەزار قسەی چاک بە بەشێک لە کردەوەیەکی باش نابێت. [1]