دۆنی بەرازی لە پشتی سەری دەدات.
دۆن: بەزی تواوە یان چەوری ناو سکی ئاژەڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بەراز: ئاژەڵێکی گیاخۆری پڕ زیانە، کێڵگە و ڕەز و باخ وێران دەکات، ئەگەر بەری پێ چەور بکرێت، مرۆڤ دەکەوێت و پشتی سەری لە زەوی دەدات، بۆ ناکەسێک بەکاردێت کە کارێکی خراپ بە خراپە بەڕێبکات. [1]