دەوی شەکراوی لێدەبارێت.
دەو: مەبەست لە زمانی گفتوگۆ و قسەکردنە. لە کوردەواردا کەسانی قسەزان و ڕەوانبێژی بەتوانا هەن، کە ئاستی دەربڕینیان زۆر باڵایە، لەکاتی قسەکردندا توانای ئەوەیان هەیە کەسی بەرانبەر تێبگەیەنن، لەگەڵ ئەوەدا ڕازیشی بکەن. مەبەست لە کەسێکە کە گوفتارێک دەردەبڕیت، بەدڵی کەسێکی ترە. [1]