ئەوە چییە هەرۆکە
دادەبارێ بەفرۆکە
هەڕۆکە: هەموو ڕۆژێک (فەرهەنگی کانی) دادەبارێ بەفرۆکە، واتە: لە ڕێگەی هەورەکانەوە بەفر دەبارێت، بەڵام مەتەڵەکە مەبەستی کە هێڵەکی ئارد بێژانەوەیە (هێڵەک ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی ئارد بەکاردێت) هاتنەخوارەوەی ئارد بەناو کونی وردی هێڵەکدا، چووێنراوە بە بارینی بەفر، چونکە لە سپێتیدا لەیەک دەچن. وەڵام (هێڵەک) .[1]