بنی دەڕوات
سەری ناڕوات
وڵاتی کوردەوار سەرچاوەی ئاویی زۆرە، بەنێوانی دۆڵ و شیوەکاندا دەڕوات. بەشی زۆری چەم و ڕووبارەکان لەبەر پانیی و قوڵیی ئاوەکە، مرۆڤ بەئاسانی ناتوانێت پێیدا بپەڕێتەوە، بۆیە پردیان بۆ پەڕینەوە بۆ درووستکردووە. لە مەتەڵەکەدا بنی دەڕوات: مەبەست لە ئاوی چەم و ڕووبارە، سەری ناڕوات، مەبەستی لە پردە. وەڵام (پرد و ئاو) .[1]