بۆرە و کوورتە، کلکی نییە
چوارپەلی هەیە، ئێسکی نییە
بۆق ئەو گیانلەبەرە بچووکەیە کە لە دەم چەم و کانیاوەکان لە وشکانی و لە ئاودا توانای ژیانی هەیە، بۆرە و کوورتە، مەبەست لە ڕەنگ و باڵای بۆقە کە کوورتەبنە و بۆرە، لەگەڵ ئەوەدا کلکی نییە، چوارپەلی بۆ ڕۆیشتن هەیە و ئێسک لە گیاندا نییە یان کەمە. وەڵام (بۆق) .[1]