داری بێ پەلک سێبەر ناکات.
پەلک: گەڵا. هەندێک دار هەیە، سێبەری بۆ خۆی نییە، وەک داری خورما، دار لە جێگەیەکە و سێبەر لە جێگەیەکی ترە، مەبەست لە کەسی بێ کەڵکە کە لە کۆمەڵگەدا کەڵکی بۆ خۆی و کەسانی دەوروبەری نییە. لەگەڵ ئەوەدا سەربارە بەسەر کەسانی نزیکی خۆیەوە.[1]