دەواری دوو خێزانی هەیە، ماڵی لە کۆڵانانە.
دەوار: تاوڵ یان ڕەشماڵ ماڵی هاوینەی کۆچەرانی کوردە. هەموو ماڵ و خێزانێک دەبێت یەک کەسی گەورە و بڕداردەری تێدابێت، ماڵ کە بوو بە فرە کوێخا، لێک هەڵدەوەشێ و ئەندامەکانی دەربەدەر دەبن. مەبەست لەوەیە هەر کارێک فرە سەرپەرشتی کار بێت، خراپی بەسەردێت. [1]