دراوی خۆت باوێژە بەر هەتاو، دانیشە لەبەر سێبەر.
دراو: پارە. باوێژە: بهاوێژە مەبەست لە هەڵدانی شتێکە بۆ جێگەیەک. ساماندارەکان بۆخۆیان کارناکەن و ئارەق ناڕێژن، بەڵکوو بەهۆی دەوڵەمەندیانەوە خەڵکی کاریان بۆ دەکەن، ئەمان تەنیا کەڵەکەی سەرمایەکانیان دەکەن، مەبەست لە مرۆڤی زیرەکە، ئەو سامان و سەروەتەی هەیەتی، دەیخاتەگەڕ و بۆخۆی بە کەماڵ لێی دادەنیشێ. [1]