دیواری ڕاست هەڵناوەشێ.
لە کوردەواردا دیوار لە بەرد و قوڕ درووستدەکرێت گەر ڕێک هەڵنەسێ، زوو دەڕووخێت، واتە: کردار و ڕەفتاری درووستی مرۆڤە باشەکان، لە کۆمەڵگەدا زۆر دەکێشێ و دەبێتە بنەما و وانەیەکی بەکەڵک بۆ هەمووان، یان کارێک کە ڕاست و درووست بێت، هەڵناوەشێتەوە. [1]