#ئەشکەوتی سەهۆڵان# لە گرتەیەکی تایبەت بە کوردیپێدیادا
ئەو ئەشکەوتە دەکەوێتە گوندی (#سەهۆڵان#)ی ڕۆژهەڵاتی شاری (#مەهاباد#)ی پارێزگای ئازربێجانی ڕۆژاوا، تەمەنی جیولۆجییەکەی (65) ملیۆن ساڵە و خەڵکی ئاوایی سەهۆڵان بەر لە دۆزینەوەی ئەشکەوتەکە پێیان وتووە: کونە کۆتر، بەڵام دوای ئەوەی گەڕیدەیەکی فەڕەنسی دۆزیویەتییەوە ئیتر لە نووسراوی فەرمیدا ناوەکەی بەناوی گوندەکەوە ناونراوە و بووە بە (ئەشکەوتی ئاوی سەهۆڵان)، لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (#30-07-2023# ) سەردانی ئەشکەوتی ئاوی سەهۆڵانم کرد و ئەو ڕاپۆرت و فیچەرەم لەسەر ئەشکەوتەکە تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەکرد:
ئامادە و پێشکەشکار: #ئاراس ئیلنجاغی#
وێنەگری ڤیدۆیی: ناسر ئەحمەدی
دەنگی قەیاغەوان: ئەسعەد سەهۆڵانی
ڕێکەوتی: #30-07-2023#
[1]