ڕیخەڵۆکی بەدوای خۆیدا کێشا.
ڕیخەڵۆک: ڕیخۆڵە. کەسێک لە کاردا زۆر ماندووبێت، دەوترێت: ڕیخۆلەی دەرهات، تا ئەو کارەی ئەنجامدا، واتە: بێ ئەنداز پێوەی ماندووبوو، هەتا ئەنجامی بەدەستهێنا. بۆ کەسێک بەکاردێت لە دۆخێکی خراپدابێت، بەناچاریی کارێک ئەنجامبدات، دواتر خراپتربێت لەوەی کە هەیە.[1]