ڕێوی کە مریشکان دەبینێ، لەخۆشیان باوشکی دێنێ.
باوشک: دەم داچەقاندن، لەبەرخەوهاتن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ڕێوی هەر کاتێک مریشک ببینێت گەر لە خەویشدا بێت، دەم دادەچەقێنێ و ئارەزووی خواردنیان دەکات، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە ئارەزووی بینینی شتێکی دڵخوازی خۆی بکات، بیبینێت و ئارەزووی بچێتەسەری. [1]