ناونیشانی بابەت: خوێندنەوەیەک بۆ پەڕتووکی کۆمەڵگاو غەریبەکانی
شڵەژانی پێوانەیی ژینگەی خۆکوشتنی ژنان لە کوردستان
ئامادەکردن و نووسین: نەشاد عومەر
پەڕتووکی #کۆمەڵگا و غەریبەکانی# لە نووسینی #مەریوان وریا قانع# پێکدێت لەنۆ بەش، کە ڕەنگە یەکێک لەهەرە پەڕتووکە گرنگەکانی ناو بواری فیکرو لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگەی کوردی بێت، بەڵام لەبەر دەوڵەمەندی و پوختی یەک بەیەکی هەموو بەشەکانی پەڕتووکەکە کارێکی زۆر زەحمەتە بتوانین بەباسێک و بەسەرکردنەوەیەک سەرجەمی بەشەکانی پەڕتووکەکە بەڕانانێک بناسێنین، بۆیە لێرەدا بەشێوەکی گشتگیر تەنیا باس لەبەشی: شڵەژانی پێوانەیی - شیکردنەوەی ژینگەی خۆکوشتنی ژنان لە کوردستان دەکەین، کە بەدیدی ئێمە یەکێکە لەلێکۆڵینەوە هەرە پڕبایەخەکانی ناو بواری لێکۆڵینەوەو پەڕتووکخانەی کوردی.
لێکۆڵینەوەکە لەمەودای باسکردنەکانی خۆیدا کۆمەڵێک بنەمای زۆر تایبەت باسلێدەکات کە هەتا ئێستا باس نەکراون و نەبوونەتە بواری گفتوگۆی بیکردنەوەی چی ڕۆشنبیران و چی لێکۆڵەرەکانی ئەو بوارانە، پەڕتووکەکە هەر لەسەرەتاکەیەوە پێداگری لەو بۆچونە دەکات کە دونیای دوای ڕاپەڕینی کوردستان دونیایەکی تەواو جیاواز و درووستکراوە و پەڕتووکەکە دژە لەگەڵ ئەو بۆچوونە باڵێ دەستەی کە پێی وایە کۆمەڵگەی ئێمە هەمان کۆمەڵگەی ساێڵانی پێشوەو ئەم پەڕتووکە پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە لە بوارەکانی ئەخلاقی و سیاسی و کۆەمڵایەتی و کلتوری و دیینی ئابووری کۆەمەڵگایەکی تەواو جیاوازمان هەیە و لە پێش ڕاپەڕینیش ناچێت چ جا بگیا بە چەند هەزار ساڵ لەمەوبەر.
نووسەر بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکەی جگە لە ئەزموونی ژیانی خۆی کەم تا زۆر لە ناو شارەکانی کورسستان و جگە لەخوێندنەوەو گەڕانی بەناو نووسین و لێکۆڵینەوەکانی پێش خۆی، جگە لەوردبوونەوە لە کۆمەڵگەکە، لە هەمانکاتدا ئەوەی لێکۆڵینەوەکەی دەوڵەمەیدتر دەکات چاوپێکەوتنێتی لەگەڵ چالاکان و شارەزایان و تایبەتماندانی بواری خۆکوژی ژناندان، زمانی نووسینی پەڕتووکەکە بە دورەو لەزمانێکی فەلسەفی ڕوت، لە ناو لێکۆڵینەوەکدا نووسەر بە هێنانەوەی چەندنی نموونە بۆ هەر یەکێک لەباسەکانی لێکۆڵینەوەکەی دەوڵەمدتر کردووە، وەکوو باس کردنی چیرۆک لێکۆڵینەوەکە دادەبەزێتە ناو ژیان کردنی کۆمەڵگەی کوردی و لەو شوێنانەوە لێکۆڵینەوەیەکی هەرە واقعیمان پێشکەش دەکات لەدو توێی ئەو پەڕتووکەدا.
لەکۆمڵەگای ئێمەدا کەم نین ئەو لێکۆڵینەوەو بەحس و باس و پەڕتووک و چالاکیانەی کە لەسەر بابەتی خۆکوشتنی ئافرەتان نووسراون، بەڵام هەموو ئەو گریمانانەی کە ساڵانێکی زۆرە لەسەر زاری لێکۆڵەرو چالاکانی بواری ژنان دووبارە دەکرێتەوە فاکتەرەکانی خۆکوشتنی ژنان دەگەڕێننەوە بۆ مەسەلەی خێڵگەرایی یان دین و ناسینالیزم و یان ناحەزانی کورستان یان پیاوسالاری، ئەم پەڕتووکە بەهەنگاوێکی گەورە ئەم باس و فاکتەرانە تێدەپەڕێنێت و بۆ یەکەمجار لەکێشەی شڵەژانی پێوانەیەوە دەچێتە ناو فاکتەری ئەوتۆ بۆ خۆکوشتنی ئافرەتان کە هەتا ئیشتا باس نەکراون، فاکتەری بچوک و ڕۆژانەیی کە لەژیانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگەکەدا ئەزموون دەکرێت.
ساڵانێکی زۆر هەر لە نووسینەوە بیگرە تا دەگات بە لێکۆڵینەوەو تەنانەت تا دەگات بە هونەر و ئەدەبی کۆمەڵگەکەی ئێمە جەختی لەوە کردۆتەوە کە دیاردەکانی توندوتیژی ژنان دیاردەی لادێ و کۆمەڵگە بچوکەکانی کوردستانن ، کەم نەبوون ئەو سەرمایە کلتوریانەی کۆمەڵگەی ئێمەکە گوێیەکانی ئێمەیان لەوە پڕ دەکرد کە لادێکانی کوردستان و ناوچە ناشارستانییەکان دۆزەخی ژنانن و شوێنی توندوتیژی ژنانن ، بەڵام لێکۆڵینەوەکەی ناو ئەم پەڕتووکە بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری فەرمی تێگەشتنێکی تر دەخاتە ڕوو و پێمان دەڵێت خۆکوژی ئافرەتان دیاردەیەکی شارییە نەک لادێی ، ئەو جۆرانەی خۆکوژی کە باس کراون زۆرتر لە ناو شارە گەورەکانی کوردستان ڕوویانداوەو قوربانییەکانیش کەسانی نەخوێنەوار نین ، ئەمە جگە لەوەی کە بەوردی دەستنیشانی ئەوە دەکەن کە قوربانییەکان هەم گەنجن و هەم ئاستی ئابووریان مامناوەندە .
شڵەژانی پێوانەیی خاڵی هەرە جەوهەری ناو لێکۆڵینەوەکەیە ، ئەم پەڕتووکە وەکوو نووسەر دەڵێت دەروازەیەکی ترە بەوەی کە چیتر هەمووان بزانن شڵەژانی پێوانەیی دەکرێت هۆکار بێت بۆ خۆکوژی ئافرەتانی کوردستان ، نووسەر جگە لە لێکۆڵینەوەکەی خۆی هیواخوازە مەسەلەی شڵەژانی پێوانەیی لە شوێن و کاتی تردا ببێتە پێشینەیەک بۆ کەسانی تر و لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت و ئەم فاکتەرەی توندوتیژی دژی ژنان دەوڵەمەندتر بکرێت ، چۆن شڵەژانی پێوانەیی هۆکارە؟
پەڕتووکەکە پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە چیتر پیاوەتی پێشمەرگانە پیاوەتی باڵادەست نییە لە هەرێم چیتر پیشمەرگەکانی دوێنی پیاوە ئازاو خۆنەویست و وڵات پارێزەکانی دوێنی نین و ئەمڕۆکە پیاوە چاوچنۆک و بازرگانەکانن، لەمەسەلەی پیاوەتی پێشمەرگانەوە لێکۆڵینەوەکە دەچێتە سەر بابەتی ناعەدالەتی پارە پەیداکردن _ناعەدالەتی هەلی کار، _نایەکسانی خوێندن و دامەزراندن _ناعەدالەتی پارە پەیدا کردن .هەموو ئەمانە لەنێوان گەنجانی وڵێت و کوڕ و کەسوکاری پێشمەرگەکانی دوێنیێدا دەخاتە ڕوو ، کە ئەو جیاوازی دۆخەی نێوان لێپرسراوان و خەڵکی وڵاتەکە بووەتە هۆی پەنا بردنی خەڵکەکە لە چەند قۆناغێک بۆ توندوتیژی کە دیارترینیان 17 ی شوبات بوو ئەمەش قەیرانی متمانەی درووست کرد و وای کرد لە دوای ڕاپەڕینەوە گەنجانی وڵاتەکە باش لەخراپ جیا نەکەنەوەو بەڕادەیەکی ترسناک نائومێد ببن و کە دەرئەنجام شڵەژانی پێوانەیی لە هەرێمدا درووست کرد.
سەرچاوەیەکی تری شڵەژانی پێوانەیی مەسەلەی تێچوونگەراییە لە هەرێم ئەو هەموو خەرجییەی کە لە بەردەم دەوڵەمەنداەکان ی هەرێمدا درووست بووە، بازاڕ و مۆڵ و چێشتخانەو کافێ ڕاقییەکان، بازاڕ و شێوازی نوێی جلوبەرگ باڕو قاوەخانەو مۆڵی نوێ، ئەمانە بوونەتە بابەتی تێچوونی زیاتر لە هەرێم، کە هاوشانە لەگەڵ دابەشکردنێکی ناعەدالەتانەی داهات لە هەرێم، داهات و خێری نەوت لەوڵێتەکە لە ماوەیەکی کوورتدا بەسەر نوخبە حوکمڕانەکەو نزیکەکانیان دابەش کراوەەو زۆرینەی کۆمەڵگەکەش هەژار کەوتووە، ئەم تێچوونگەراییە بووەتە فاکتەرەی جیاکردنەوەی چینەکانی ناو کۆمەڵگە کێشانی سنوورو جیاکردنەوەی ئەوانەی کە هەیانەو ئەوانەی کە نیانە، دەوڵەمەندەکان بوونەتە تێچوونگەرا ڕاقییەکان ، زۆرینەی کۆمەڵگەکەش دەیانهەوێت تێچوونگەرا بن و بەشدار بن لەجوانییەکانی تێچوونگەرایی، بەڵام داهات لەگەڵیاندا نییەو لێرەوە شڵەژانی پێوانەیی درووست دەبێت.
گۆڕانی سێکس بۆ بابەتی تێچوونگەرایی سێکس، کرین و فرۆشتنی چێژ لە هەرێمدا باسێکی تری لێکۆڵینەوەکەیە. باس لەوە دەکات کە لە دوای کەوتنی ڕژێمەکەی سەداممەوە پیشەسازی سێکس بووەتە جۆرێک لە بازرگانی پارە پەیداکردن و ستراتیژیەتی خۆسەپاندن، وتاری ئەخلاقی و دینی لە کوردستاندا ئەوەیە کە سێکس بەر لە هاوسەرگیری کردەیەکی گوناە و تاوان و خراپە، بەڵام لەگەڵ ئەم وتارە واقعێکی کۆمەڵایەتی هەیە کە سێکس بووەتە کڵاو لە ناو کۆمەڵگەکە بووەتە بابەتی بازرگانی، ئەمەش دۆخی شڵەژانی پێوانەیی درووست دەکات، بازرگانی سیکس تا ئەو شوێنە دەڕوات کە بە ئاشکرا دەچێتە ناو هەموو مەوداکانی کۆمەڵگەوە .سێکس دەچێتە ناو مۆڵەکان و بازاڕ و فیلم و شوێنە گشتییەکانەوە، سێکس دەچێتە ناو ئینتەر نێت و تۆرە کۆموەڵایتییەکانەوە نمایشکەرانی لەشە سێکسییەکان و بایەخدان بەو هونەرماندانەی کە دەنگیان خۆش نییەو لەش و لاریان جوانە، ڕێکخستنی کێ بڕکێی شاجوان و سەنتەرەکانی لەش جوانی، گرنگیدانی میدیای کوردی بەسێکس، بەکوورتی چێژی جەستە و سێکس بووەتە فەرهەنگێکی تازەو ئاشکراو پێچەوانە بەو فەرهەنگی دینی و ئەخلاقیەی کە سێکس وەکوو پڕۆسەی مندال خستنەوە یان شتێکی نهێنی دەازنێت، ئەمەش دیسانەوە مەسەلەی شڵەژانی پێوانەیی قەوی تر دەکات.
لە بەشێکی کۆتایی لێکۆڵینەوەکەش چاو لەئاستی ڕاستییەک داناخات و یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی جگە لەو زیانە گەورانەی تێچوونگەرایی لەسەر کۆمەڵگە، لەگەڵ ئەوەشدا دەچیتەوە سەر ئەو ڕوانینەی کە مەسەلەی تێچوونگەرایی بواری پۆزەتیڤیش لە بەردەم کۆمڵگەکە دەکاتەوە، بازاڕ وشوێی نوێی دەستەجەمعی لە هەرێمدا کراوەتەوە ژنان و پیاوان بەڕادەی فراوان چی بەجیا یان پێکەوە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن و ئافرەتان لە بواری شەخسیەوە دەبەنەوە ناو بواری گشتی، ئەو تێچوونگەراییە وەدەکات ژنان بواری زیاتریان لە بەردەما بکرێتەوە پێگە گرنگەکانی ناو دەسەڵێیت بگرنەدەست.
بەکوورتی لێکۆڵینەوەکە پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە بەمانەیەکی گشتی لە کوردستاندا نەژیانی سیاسی نەژیانی ئابووری نەکۆمەڵایەتی و نەدین نەئەخلاق هیچیان خاوەنی بەهاو یاسا نین، یاسایەک نییە بەڕێوەیان ببات دۆخێکی گەورەی نائومێدی درووستکردووە، تاکەکان ئەشێ لەناشێ جیا ناکەنەوە، باش و خراپ تێکەڵ بوونە، قەیرانی متمانە درووستبووە، بەشی زۆری کۆمەڵگەکە لەدۆخێکی خراپی دەروونیدان کە نەدەتوانن ئاوا بمێننەوەو نە دەتوانن خۆیان لەگەڵ بەها تازەکاندا بگونجێنن، لێرەدا شڵەژانی پێوانەیی درووستدەبێت و ڕێژەکانی خۆکوژی ئافرەتان لەسەر ئەو فاکتەرە زیاتر دەبێت. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=