ڕێوی لە دەرکی خۆی شێرە.
دەرک: دەرگا یان زارک. هەموو کەسێک لە دەرگا و ماڵی تایبەتیی خۆیدا خۆی بە خاوەنماڵ و پیاو دەزانێت، ئەگەر چی کەسەکە لە ڕووی ئابووری یان جەستەییەوە لاواز بێت. هەموو کەسێک لە ماڵی خۆیدا سەروەرە، کورد دەڵێت: هەموو پیاوێک لە شرواڵی خۆیدا خۆی بە پیاو دەزانێت.[1]