زاڵم کە لووتی وەرگێڕا، وەک بەرازە.
زاڵم: مەبەست لە کەسی ستەمگەرە. بەراز: ئاژەڵێکی کێوی گیاخۆرە و زیان بە کێڵگەی کشتوکاڵ دەگەیەنێت، ستەمکار و ستەملێکراو بەهیچ جۆرێک نابنە ئاشنای یەک. واتە: زۆردار گەر بوو بە دۆستیشت جێی متمانە نییە، گەر دەرفەتی بێت، پشتی سەرت لە زەوی دەدات. [1]