زستان خۆت گیرمەکە، بەهار خۆت تەڕمەکە.
سرووشتی وڵاتی کوردستان وایە کە بارانی زستان درێژەی هەیە و نابڕێتەوە، لە ناوچە چیاییەکاندا بەردەوام دەبارێت، نابێت کاری خۆتی بۆ ڕاگری و دوای بخەیت، بەڵام بارانی بەهار تاوتاوە و زوو تەواودەبێت، دەکرێ چاوەڕیی بکەی و کاری بۆ دواخەیت. [1]