زستان زستانی خۆی دەکات، ئەگەر بۆ ڕۆژێکیش بێت.
سەختترین وەرز لە وڵاتی کوردەواردا وەرزی زستانە، بۆیە بەهیچ جۆرێک باوەڕ بە وەرزی زستان ناکرێت، گەر سەرەتاکەی خۆش بێت، بێگومان کۆتاییەکەی زۆر سارد دەبێت و پێمانەوە دەدات، واتە: باوەڕ بە دوژمن ناکرێت، لە کەمترین دەرفەتدا تۆڵە دەکاتەوە. [1]