زکی مەنجەڵێک نیسک دەگرێ، بەڵام یەک کەلیمە قسە ناگرێ.
کەلیمە: وشە. نیسک: جۆرێک دانەوێڵەیە لە کوردەواردا دەکرێتە شۆربا، مرۆڤ توانای خواردنی بڕێکی زۆری هەیە، لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا بەردەوام قسەوباس دێت و دەچێت، هەندێک کەس نهێنی گفتۆگۆکان ناپارێزن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە تەنیا یەکتۆز نهێنی قسە نەپارێزێت.[1]