ناونیشانی بابەت: ئەو خێزانانەی هەڵگری ڤایرۆسی HIV و ڤایرۆسی جگەری جۆری B و C چۆن ئەتوانن ببنە خاوەنی منداڵ؟ (زنجیرەی یەکەم)
ئامادەکردن و نووسین: د. #دێراو سەعید عوسمان#
- نەخۆشی ئایدز و ڤایرۆسی جگەری جۆری C و B یەکێکن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کە کاردەکاتە سەر بەرگری لەش ، وە ئەم کەسانە کاتێک ئەیانەوێ ببنە خاوەنی منداڵ پێویستە لەژێر ڕێنمایەکی وردی پزیشکی پسپۆڕدابن .
- ئەم ڤایرۆسانە بە چەندین ڕێگا دەگوازرێنەوە وەک لیک بە ڕێژەی %0، 09 ، لە ڕێگای سێکسکردنەوە بە ڕێژەی % 0، 18 بۆ % 3 ، لە دایکەوە بۆ منداڵ بەڕێگای شیر یاخود لە دایکبوونەوە بە ڕێژەی %25 ئەگوازرێتەوە ، بەڕێگای گواستنەوەی خوێنەوە لە کەسی تووشبوو بۆ کەسێکی ساغ بە ڕێژەی لە %95 ئەگوازرێتەوە ، لە ڕێگای بەرکەوتنی تەنێکی تیژی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە وەک چەقۆ یاخود دەرزی بە ڕێژەی %0، 3 دەگوازرێتەوە .
- ئەو ڕێگایانەی یاخود ئەو ڕێنمایانەی دەدرێت بەم خێزانانە کە ئەیانەوێ منداڵیان ببێت ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ڕێگایەکی تەندرووست دیاریبکرێت کە کەمترین ڕێژەی ڤایرۆسەکە کە نزیکبێت لە سفر ، لە تووشبووەکەوە بگوازرێتەوە بۆ هاوسەرەکەی یاخود بۆ منداڵەکە.
- باسکردنی هەندێک بابەتی گرنگ لەگەڵ خێزانەکە وەک گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەسی بەرانبەر یاخود بۆ منداڵەکە ، یا کاریگەریی لاوەکی چارەسەرەکانی نەزۆکی لەسەر هەردوو نەخۆشی ئایدز و ڤایرۆسی جگەر ، یاخود کاریگەریی دووگیانیەکە لەسەر تەندرووستی دایکەکە، هەرەوەها زانینی دۆخی تەندرووستی دایک و باوکەکە کە بزانرێت لە چ ئاستێکدایە؟ ئایا گونجاوە کە ببنە خاوەنی منداڵ؟
=KTML_Bold=ڕێگاکانی چارەسەر بۆ ئەو خێزانانەی کە پیاوەکە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و هاوسەرەکەی هەڵگر نییە و ئەیانەوێ منداڵیان ببێ، ئەمانەن:-=KTML_End=
- ئەگەر پیاوەکە هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز و ڤایرۆسی جگەری جۆری B بیت پێویستە هاوسەرەکەی ڤاکسینی تایبەت بەکاربهێنێت و پیاوەش چارەسەری پێویست وەربگرێت تاکوو ڕێژەی ڤایرۆسەکە لە لەشیدا بەتەواوەتی دادەبەزێت.
- بەکارهێنانی ڕێگای پیتاندنی منداڵی بلووری یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە ڕێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەسی بەرانبەر زۆر کەم دەبێتەوە. ئەویش بە هەڵسەنگاندنی زانیاریەکان لەسەر تۆو و هێلکە لەلایەن پزیشکی نەزۆکی پیاوان و ژنان .
- بەکارهێنانی ڕێگای شتنەوەی سپێرمی پیاوەکە لە تاقیگە بە چەند ڕێگایەکی تایبەت تاکوو خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبێت کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ ڕەحمی.
- پێویستە ژنەکە ئاگادار بکرێتەوە لەوەی کە سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژە ڤایرۆس و شۆردنەوەی سپێرمەکانی پیاوە ، ئەگەرێک هەر هەیە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە. [1]