ساحێب مەڕ گەر لە گورگ بترسایە، مەرداریی نەدەکرد.
ساحێب: خاوەن. مەڕدار: مەبەست لە خاوەنی مەڕە. هەر کەسێک لە کار و کردەوەدا ئازایانە ڕەفتار بکات، دەست و چاوی نەترسێت، سەرکەوتوو دەبێت، واتە: مرۆڤ گەر بیەوێت هەر کارێک ئەنجام بدات، نابێت ترسنۆکانە دەستی بداتێ، بۆ ئەوەی تووشی شکست نەبێت.[1]