سەگی گورگ خنکێن، لە دێڵی خوێڕی هەڵناکەوێت.
سەگی گورگ خنکێن مەبەست لە سەگی هەوشارە، دێڵ: مێیەی سەگ، لە کوردەواردا هەوشار بەهێزترین جۆری سەگە لە زاگرۆس، کورد لە مێژوویەکی دێرینەوە ناسیویەتی، توانای خنکاندنی گورگی هەیە، بێگومان ئەو جۆرە سەگە لە دێڵی خراپ درووستنابێت. واتە: ئافرەتی خراپ، کوڕ و کچی باش پەروەردە ناکات، یان ئافرەتی خراپ منداڵی باشی نابێت.[1]