سێ شت هەن بێ مووسەمما تەیری عەنقا، شاری جابولقا، پڵاوی خانەقا.
تەیر: باڵندە، تەیری عەنقا یان شاری جابولقا: ئەمانە لە دنیای ڕاستەقینەدا بوونیان نییە، تەنیا لە خەیاڵاتیدا هەن، پڵاو: مەبەست لە برنجی کوڵاوی پاڵێوراوە کە ڕۆنی داخکراوی دەکرێت بەسەردا (فەرنەهگی خاڵ) خانەقا: ناوی گەڕەکە بە پڵاو بەناوبانگە. پەندەکە مەبەستی لەو شتە دەگمەنانەیە کە دەستناکەون، مەگەر بەتایبەتیی بۆی بگەڕێی. [1]