سەگ لەبەر دەرگای ماڵی خۆی دڕترە.
سەگ ئاژەڵیکی بەئەمەکی گوێڕایەڵە. سرووشتی سەگ وایە کە لە دەرکە و بانی ماڵی خاوەنی بێ ئەنداز دڕە و پەلاماری هەموو شتێک دەدات، وەکوتر و لەجێگەی تر بەو شێوەیە نییە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ماڵی خۆی قسەی زل بکات، بەڵام لە جێگەی تر بەو شێوەیە نەبێت.[1]