ساحێبی مەڕان چوونە لای ساحێبی کەران، بۆ ڕۆنی سەران.
ساحێب: خاوەن. خێزانە مەڕدارەکان لە وەرزی بەهاردا شیریان زۆرە، دەیکەن بە پەنیر و ڕۆنی کوردیی، بۆیە خێزانی مەڕداری کورد نییە ڕۆنی نەبێت، پەندەکە مەبەستی لە ژنی دەستبڵاوە کە هەموو ئەو ڕۆنەی هەیەتی، بەکاری دێنی و دەیبەخشێ، کە لێی دەبڕێت دەچێت لە ماڵانی قەرز دەکات.[1]