ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بەشی 15
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
$سەری ساری تازە بووە گوللەباران$
ساری 1974 لۆ ئەو تەلەبە کوردانەی لە بەغدایێ مابوون، گەلەک ناخۆش و بەترس بوو! کەس بەتەمای خۆی نەبوو، شەوان دەهاتنە ئوتێلەکان و هەویەیان لە خەرکی کورد وەردەگرت، تەعقیبی تەلەبەی کوردیان دەکرد لە بەغدایێ و هەر جێیەک کوردی تێدابا، ئەوە پڕی ئەمن و ئیسستخباراتی بەعسیەکان بوو، خەرکیان دەترساند! لۆیێ ئەگەر کەسەکت ناسیبا هەندەک دەستی ڕۆیشتبا، ئەوە وەزعت خراپ نەبوو.
ئەمن پشیەکم بەو کابرایەی خۆش بوو، ئەوەی پاش حادیسەی سەیارەی مابەینی بەسڕە و بەغدایێ ئەمەی بردۆ بەغدایێ و لەجیاتی بمانباتە خەستەخانێ، ئەمەی بردۆ شوقەی خاسی خۆی و مۆزیقەی پێ لێداین، چونکە حمایەی هەبوو دەبانجەی لەناو سەیارەی بوو، پێدەچوو مەسئوولەکی گەورە بی!
ڕۆژەکی ئەمن و گۆرانیبێژە عەرەبەکەی لە شوقەی خۆی دەعوت کرد، وابزانم ئەو شەوی زۆری خواردەوە دیار بوو زۆر بێزار بوو یا شتەک زۆر تووڕەی کردیە! بەمەی گۆت: ئەنگۆ کەستان لە منتان نەپرسی لۆ تۆزێک دەشەلم؟ ئەمنیش گۆتم: ئەمە واندەزانی هەر لە منداریەوە وەت لێ هاتبی!
گۆتی: نا
حەکایەتەکەی بە دوورودرێژی لۆ مە بەحس کرد کە پێش چەند سارەکی لە حمایە زۆر نزیکەکانی سەدام حوسێنی بووە و، ڕۆژەک دەبیتە دەمەقاری مابەینی چەند کەسەکی و ئەویش کە هیچ عیلاقەکی بە شەڕەکەی نەبووە، گوللەکی کۆرە بە لاقی دەکەوی و پاش ماوەکی زۆر لە خەستەخانەی دێتە دەرێ، بەران دکتۆرەکان پێی دەرێن کە هەتا لە ژیان مایە هەر دەبی بە شەلەیی بڕوا!
لە دوای ئەو حادیسەش، لە ئیشەکەی دەری دەکەن و ئەو هەموو سارەی کە ئەو زۆر بە موخلیسی ئیشی لۆ کردینە، هەمووی بە بەلاش ڕۆیی و هەر ئەوەش ببووە سەبەب کە زۆر بخواتەوە و تووشی بێزاری و کەئابە بی، هەر لویێش مۆسیقا دەرمانی خەمەکانی بوو! ئەمەش زۆر حەزنەکرد زۆربەی وەخت مۆسیقای لێدەین و تەمرینی بکەین!
کابرا زۆر سیقەی بەمە هەبوو، دەیگۆت: ”کەس وەکی مۆسیقاری درپاک و باش نیە“ لۆیێ زۆر شتی لۆ دەگێڕاینەوە، کە ئەمن یەک بەخۆم حەزم نەدەکرد هەر بزانم! چونکە ئەو وەختەکی گەلەک خەتەر و بەترس بوو، جاسووس بە جاسووسی دەگۆت بالێک! دیار بوو کابرا هێشتا دەستی دەڕۆیی، لۆیێ بەمەی گۆت کە هەر ئیشەک و خزمەتەکتان هەبوو، شەرمێ نەکەین پێی برێین! بەران ئەمە حەزن نەدەکرد ئەوەندە خۆی لێی نزیک کەین و تووشی موشکیلەی گەورە بین!
لۆ سەری ساری 1974-1975 ئەمەی دەعوەت کرد لۆ شوقەکی برادەرەکی لە عیماڕەکی زۆر برند بە ناوی (ئەندەلوس)* وەختی سعات بووە دوازدەی شەوێ، زۆربەیان سەرخۆش بوون و بەو حارەش هەر بابا بوو دەبانجەکەی دەردەهینا و لە سەقفی شوقەکەیان دەدا و کون کونیان کرد! لە دری خۆم گۆتم: وەرە بزانە تووشی چ بووین، گولەکی کۆرەمان پێ نەکەوی، لە تڕی سەی بچین!
دوای سەری سارێ عینوانەکەم گۆڕا و ئەمنیش لە خوام دەویست خۆی لێ دوور کەمۆ! لەو جاری ڕا چیتکەم نەدیتۆ. لەو فندەقەی لێیەنوستم (سامان)، زۆر وەڕەز ببووم، لە لایەک تەفتیش و تەحقیق هەویاتی ئەو کەسانەی بە ئیش لە #هەولێر#ێ یا شارەکانی دیکە دەهاتنە بەغدایێ و لەوێ دەنووستن، لە لایەکی دکەش ئەو کەسانەی کە درەنگی شەوێ دەهاتن و ئەگەر نەفەریش زۆربان، کابرا مەجبوور بوو، لەو ژۆرەی جێیان بداتێ، کە ئەمنی بەتەنێ تێدابووم و جێی شەش کەسانیش بوو.
دێتە بیرم شەوەکی سعات 3 ڕەت دابوو، 4 زەلام بە پێکەنین و قسەکردن بە دەنگەکی گەورە بە ژۆرێ کەتن و گلۆپیان پێ کرد، هەر هیچ حیسابیان لە بۆ من نەکرد، کەئەنەهوو هەر لەوێش نەبم! ئەوجا ئەمن چەند حەساسم لە نوستنێ، هەر دەرکە بە هێواشیش بکرێتۆ بەخەبەر دێم! تەحەمولم کرد و خۆم کڕ کرد، گۆتم بەرک و ماندی و مردینە زوو سەکتۆپ دەبن! بەران نا دیار بوو تازە گەرم دەبوون! ئەوەندە لێیان توڕە ببووم، چەقوەکم لە بن بالیفێ هینا دەرێ و لە هیکڕا لە بن جێی هاتمە دەرێ، گۆتم: ئەرێ بەس نیە هەی گوو بە ...تان، بە قورئان فززەتان لێوە بێ، بەو چەقوەی زگتان دەدڕێنم! گلۆپم کوژاندەوە، وابزانم بەڕاستی ترسان، لایان وابوو شێتم و تەواو نیمە! هەموو خۆیان کڕ کرد!
* عیماڕەی (ئەندەلوس)، لە چاڕیانی (کەهرەمانە و چل دزەکە) نزیک بوو، چەندەها قات بوو، زیاتر شوقەی خواردنەوە و ڕابواردن* بوو، بە چەند کەسەک شوقەکیان دەگرت.
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!