ناونیشانی پەڕتووک: مێژووی ژیانی دۆستۆیێڤسکی
ناوی نووسەر: #سەڵاح بابان#
شوێنی چاپ: دیمەشق
چاپخانە: دار الزمان
ساڵی چاپ: 2018
پێشەکی نووسەر:
دۆستۆیێڤسکی، ئاڵایەکە لە ئاڵا هەرە بەرزەکانی ئەدەب و فەلسەفە لە جیهاندا. ڕەنگە ڕۆشنبیر نەبێت ناوی نەبیستبێت، و کەم ڕۆشنبیر هەبێت کە هیچ نەبێت بەرهەمێکی ئەو نووسەرە مەزنەی نەخوێندبێتەوە.
لە هەمان کاتدا، لام وایە، کەم لە ڕۆشنبیرەکانمان لەبارەی ئەم بلیمەتەوە زانیاری تەواویان هەبێت.
لەبەر ئەوە بە پێویستم زانی کە مێژووی ژیانی ئەم نووسەرە گرنگە بە کوورتی بنووسم و پێشکەشی خوێنەرانی کوردستانی بکەم.
[1]