ناونیشانی پەڕتووک: دابەشبوونی سیاسیی کوردستان 1514 - 1914 تراجیدیای کورد
ناوی نووسەر: #یڤگێنیا ئیلینیچنا ڤاسیلیەڤا#
ناوی وەرگێڕ: #ڕەشاد میران#
وەرگێڕان لە زمانی: ڕووسی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: ئەکادیمیای کوردی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم
کۆتایی پەڕتووک؛ وەک مژدەیەک بۆ داگیرکەرانی کوردستان:
مێژوونووس و کوردناسێکی خاوەن ئەزموون لە کۆتایی نوێترین پەڕتووکی دا، کە ساڵی 2017 لە سانت پیترسبۆرگی ڕووسیا بە زمانی ڕووسی چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەم چەند ڕستەیە دەربارەی کێشەی کورد دەنووسێ:
ئەو کێشەیەی کە بەسەدان ساڵ درووستبووە، بە ساتێک چارەسەر نابێت، بەڵام گومانی لەسەر نییە ھەر چارەسەر دەبێت. وڵاتێک بەناوی کوردستان مافی بوونی ھەیە و کوردیش نابێ ھەر بە نەفرەت لێکراوی مێژوو بمێننەوە. ڕاستی و ماف بەلای ئەوانەوەن. [1]