شیعرێکی هاوبەش
شێخ عەلاوەدین بەرزنجی و #ئەبوبەکر شوان# (خادیم)
نامەوێ من موڵکی دونیا
سەروەت و ماڵم ئەتۆی
نامەوێ بژیم بەبێ تۆ
حاڵ و ئەحواڵم ئەتۆی
کەوتوم وەک کۆتری بێباڵ
ﮪێزەکەی باڵم ئەتۆی
یارەکەم تۆ چۆن لەبیرکەم
یادی چەندساڵم ئەتۆی
قەدوباڵا لەپ عەرعەی
چاوی کاڵ و بەخاڵم ئەتۆی
خادیمە پێی بڵێ بەسە
غەدار و قاتل و زاڵم ئەتۆی
-------
گوێت لەئاهم بێ بەقوربان
ناڵە ناڵی من ئەتۆی
ژیانی شیرینم نەدی من
ژیانی تاڵی من ئەتۆی
جا دڵم فێنکە قوربان
بای شەماڵی من ئەتۆی
بۆچیمە ئەستێرە لە ئاسمان
مانگی تابانم ئەتۆی
خۆ من دڵ بریندار و سوتاوم
ماڵ و باوانم ئەتۆی
خادیمە دەپێی بڵێ هەتاماوم
خانم و کابانم ئەتۆی
خادیم [1]