سەگی خوێڕی گورگ لە خۆی بەردەدات.
لە کوردەواردا ئەو سەگانەی کە ماڵی ناکرێن، پێیان دەوترێت: سەگی بەڕەڵا یان خوێڕی، سەگیش کە خوێڕی بێت، کەمێک ترسنۆکە، لەکاتی شەڕدا تەنیا دەوەڕێ پەلامارنادات، بۆیە بە وەڕەوەڕ گورگ دێنێتە سەرخۆی، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەدەمی خۆی خۆی تووشت گرفت و ئازاردان بکات.[1]