سێ شت هەن دڵ ئێش، درۆ و مشک و مێش.
درۆ: مەبەست لە گوفتاری کەسێکە کە بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆی کەسی بەرانبەر هەڵدەخەڵەتێنی، هەروەها خشەی مشک و گیزەگیزی مێش لەکاتی ماندووبوون و پشووداندا تەواو بێزارکەرە. پەندەکە مەبەست لەو شتانەیە کە دڵی مرۆڤ ئازاردەدەن. [1]