=KTML_Bold=جفاتى نیشتمانى و گشتیى ئەو حزبە ڕەتیدەکەنەوە لەگەڵ یەکێتیى بە یەک لیست بەشدارى بکەن=KTML_End=
دواجار #بزووتنەوەى گۆڕان# نەچووە ناو هاوپەیمانى یەکێتیى لە #کەرکووک# و ناوچە جێناکۆکەکان بە لیستێکى سەربەخۆ بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دەکات.
ئەمڕۆ، سێشەممە، ڕێکەوتی #08-08-2023#، دوا وادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانى قەوارە و هێزە سیاسییەکانە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق کە وابڕیارە لە ڕێکەوتی #18-12-2023# ئەنجامبدرێت.
بزووتنەوەى گۆڕان دەستپێشخەرییەکى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان#ى ڕەتکردەوە کە بەوەى بزووتنەوەى گۆڕان لەگەڵ یەکێتیى نیشتمانى کوردستان بە یەک لیست لەگەڵ حزبى شیوعى بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق بکەن.
لە کۆبوونەوەى دوو هەفتەى ڕابردووى هەردووک جڤاتى نیشتمانى و جڤاگشتیى بزووتنەوەى گۆڕان بەزۆرینەى ئەندامان ڕەتکرایەوە بزووتنەوە بە تەنیا لەگەڵ یەکێتیى هاوپەیمانى بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێى بارودۆخەکەیان دەکرد، بەڵام دواجار ڕەتیانکردەوە لەگەڵ یەکێتیى هاوپەیمانى بکەن.
ترسى بزووتنەوەى گۆڕان بۆچوونە ناو لیستى پارتى و یەکێتیى پەیوەندى بە هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستانەوە هەبوو و ترسیان هەبوو کاریگەرى لەسەر هەبێت. [1]