سەرۆکى #حکومەتى هەرێمى کوردستان# ڕەتیکردووەتەوە دەسەڵاتەکانى وەزیرى پێشمەرگە بدات بە #قوباد تاڵەبانى# کە بە فەڕمى داواى کردبوو.
دواى ئەوەى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەت بە فەرمى داواى کردبوو دەسەڵاتەکانى #شۆڕش ئیسماعیل#، وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى پێبدرێت، بەڵام #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەتیدەکاتەوە دەسەڵاتەکان بە ناوبراو بدرێت.
دواى ئەو هەوڵە، مەکتەبى سیاسى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# بە فەڕمى داواى لە #پارتى دیموکراتى کوردستان# کردووە دەسەڵاتەکانى وەزیرى پێشمەرگەیان پێبدرێتەوە. ئەویش لە ڕێگەى دانانى وەزیرێکى یەکێتیى لەو پۆستە بەشێوەى وەکالەت، بەڵام تاوەکوو ئێستا پارتى و سەرۆکى حکومەت وەڵامیان نەداوەتەوە.
داواکردنى دەسەڵاتەکانى وەزیرى پێشمەرگە لەلایەن یەکێتیى لە کاتێکدایە کە لە دواى دوورخستنەوەى شۆڕش ئیسماعیل لە پۆستى وەزیرى پێشمەرگە ناکۆییەکانى پارتى و یەکێتیى لەنێو ئەو وەزارەتە بۆ ئاستێکى مەترسیدار چووە و لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەک لەنێوان هەردوو تیمى یەکێتیى و پارتى لەنێو ئەو وەزارەتەدا نەماوە. [1]