شەڕی خەڵکی مەکە بە هیی خۆت.
هەر کەسێک لە کۆمەڵگەدا بەرپرسیارە لە ڕەفتار، کردار و گوفتاری خۆی، کەس باجی هەڵەی کەس نادات، یان کەس بەخراپەی کەسەوە ناسووتێت. بۆ کەسێکی نەزان بەکاردێت کە تاوەنبار نەبێت و یەخەی نەگیرابێت، شەڕێک بخاتە گەردنی خۆی کە هیچ قازانجێکی لێنەکات. [1]