شەیتان کەڕ بێ، کەس گوێی لێنەبێ.
شەیتان: پەری ڕەش یان ئەهریمەن (فەرهەنگی شێخانی) خواوەندی خراپەکارییە. لە کۆڕوکۆبوونەوەی کوردەواردا هەندێک کەس هەن نەزانانە قسە دەردەپەڕێنن. دواتر خراپ بەسەریاندا دەشکێتەوە. واتە: هەر قسەیەک دەری دەبڕیت، دەبێ ئاگاداربی لەوەی شتی خراپ نەڵێی چونکە دەگاتەوە دەمی خاوەنی.[1]