ناونیشانی بابەت: لێکۆلەرێک: ئێسکوپرووسکی سەربازی ئاشووری لە نەینەوا مێژووی کۆنی نەتەوەکەمان نیشان دەدات
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
لێکۆلەر و وەرگێڕێکی مێژووی ئاشورییەکان لە شارەدێی #سۆران# زانیاری لەسەر دۆزینەوەی ئێسکوپرووسکی چەند سەربازێکی ئاشووری لە بەردەم یەکێک لە دەروازەکانی شاری نەینەوا دەخاتە ڕوو، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتا شەڕ و کەوتنی پایتەختی سیاسیی ئاشوورییەکان لە ساڵی 612پ.ز.
ڕیڤان جانی، چالاکی ئاشووریی دیانا و لێکۆلەر و وەرگێڕی مێژووی ئاشوورییەکان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: یەکێک لە مەزنترین یادەوەرییە خەمناکەکانمان کە دەکرێت لە ھزر و خەیاڵی ھەر ئاشوورییەکدا مابێت و بمێنێت. وێنەی ئێسکوپرووسکی چەند سەربازێکی ئاشوورییە لە بەردەم یەکێک لە دەروازەکانی شاری نەینەوا (ھیلیسی) کە دەکرێت بگەڕێنینەوە بۆ کۆتا شەڕ و کەوتنی پایتەختی سیاسیی ئاشوورییەکان لە ساڵی (612پ.ز). چونکە ئێسکەکانیان بەو شێوەیە شکاوە کە شوێنی شمشێر و ڕمی تیژیان بە جەستە وەیە، وەک لە وێنەکەدا بەدیار کەوتووە.
وتیشی: دوای دوزێنەوەی ئەم ئێسکوپرووسکانە، لە چەندین ماڵپەڕی گرنگدا ئاماژەی پێ کراوە، ھەروەھا چەندین نووسەر و لێکۆلەر بابەتیان لەسەر بڵاو کردووەتەوە، بەڵام دیارترین ماڵپەڕ کە ئاماژەی پێ کردبێت ''لیفیۆسی مێژووییە'' کە لەلایەن مێژوونووسی ھۆڵەندی، جینا لۆندریگ، بەڕێوە دەبردرێت و لەژێر ناوی لە پاشماوەی بەرگریکارانی نەینەوا باس کراوە.
ئەو چالاکە ئاشوورییە دەشڵێت: ئەم ئێسکوپرووسکانە لە ساڵانی (1988-1990) لەلایەن مێژوونووسی ئەمریکی، داڤید شترۆناخ دۆزراوەنەتەوە، لەو کاتەی کە شاندی زانکۆی بیرلی ئەمریکی لە بەردەم دەروازەی (ھیلیسی) کەوتووی باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری #نەینەوا# لە گەڕان و ھەڵکۆڵیندابوون لە ئێراق.''
ڕیڤان جانی ئاماژەی بەوەش دا: ئاشوورییەکان بۆ بەرزڕاگرتن و پیرۆزبینینی ڕووح و خوێنی شەھیدانی نەتەوەیی و ئایینییان. ڕۆژی 7ی ئابی ھەر ساڵێکیان وەک ڕۆژی ''شەھیدی ئاشووری'' داناوە. ئەمە لەو کاتەی کە بە چەندین کۆمەڵکوژی تێ پەڕیون.''[1]