عومرت چەندە، وتی: نەخۆش کەوتیمە.
عومر: تەمەن. هەموو مرۆڤێک تەمەنێکی دیاریکراو دەژیی، لەو تەمەنەدا چەند بەگورجوگۆڵی و بەڕێکوپێکی بژی، ئەوەندە بۆ کاتی تەمەن ئەژمار دەکرێت، واتە: ئەو کەسەی نەخۆش بکەوێت و بکەوێتە سەرجێگە، ئیتر نەخۆشی هەموو تەمەنی دەبات، وەکوو وایە مردبێت. [1]